چیتر ئیلۆن مەسک یەکەم نییە

چیتر ئیلۆن مەسک یەکەم نییە؛ لاری ئیڵیسن دەبێتە یەکەم دەوڵەمەندی جیهان
چیتر ئیلۆن مەسک یەکەم نییە؛ لاری ئیڵیسن دەبێتە یەکەم دەوڵەمەندی جیهان
ناسناوی دەوڵەمەندترین کەسی جیهان لە دەستی ئیلۆن مەسک نەما و ئیتر خاوەنی کۆمپانیایەکی ژیریی دەستکرد ئەم ناسناوە هەڵدەگرێت.
ئیلۆن مەسک خاوەنی کۆمپانیاکانی ئێکس، تێسلا و سپەیس ئێکس کە بەهۆی زۆربوونی سەرمایەکەیەوە بە دەوڵەمەندترین کەسی جیهان ناسرابوو، چیتر ناسناوەکەی لەدەستدا و کەسێک بە ناوی لاری ئیڵیسن، کە دامەزرێنەری کۆمپانیای ئۆراکڵ بۆ ژیریی دەستکردە، ناسناوەکە هەڵدەگرێت و دەبێتە یەکەمین دەوڵەمەندی جیهان، ئەمەش دوای ئەوەی سەرمایەکەی بە ڕێژەیەکی بەرچاو لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرز بووەوە.
لاری ئیڵیسن تەمەنی 81 ساڵ و دانیشتووی نیویۆرکی ئەمریکایە، خاوەنی کۆمپانیای ئۆراکڵ بۆ ژیریی دەستکردە و ئەمڕۆ پشکی سەرمایەکەی لە بازاڕەکاندا بە ڕێژەی 40٪ بەرزبووەوە، بەمەش سەرمایەکەی لە 101 ملیار دۆلارەوە فڕیوە بۆ 393 ملیار دۆلاری ئەمریکی و هەر بەوهۆیەشەوە توانیویەتی پێش ئیلۆن مەسک بکەوێت و ببێتە یەکەم دەوڵەمەندی جیهان.