پێویستە شایستە داراییەکانی جووتیاران زووتر خەرج بکرێت

شاخەوان عەبدوڵڵا جەخت لەسەر چارەسەر کردنی گرفتی شایستە داراییەکانی جووتیاران دەکاتەوە
شاخەوان عەبدوڵڵا جەخت لەسەر چارەسەر کردنی گرفتی شایستە داراییەکانی جووتیاران دەکاتەوە و ڕایگەیاندووە، پێویستە هەرچی زووتر شایستە داراییەکانیان بۆ خەرج بکرێت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بڵاوی كرده‌وه، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له یووسف كیلابی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و ماجید شنگالی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ندروستیی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی دیوانی چاودێریی دارایی و ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و په‌رله‌مان كۆبووه‌ته‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنی خه‌رجنه‌كردنی شایسته داراییه‌كانی ساڵانی ڕابردووی جووتیارانیان تاوتوێ كردووه.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕاشیگەیاندووە، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م پرسه به‌تایبه‌تی له قه‌زای شنگال و ته‌واوی ناوچه‌كانی دیكه كردووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی ته‌واوكردنی ڕێكاره كارگێڕی و یاساییه‌كان بۆ خه‌رجكردنی شایسته داراییه‌كانی ساڵانی ڕابردووی جووتیاران كردووه‌ته‌وه.