پایتەخت

حكومەتی هەرێم لە باجی زیاتر لە 100 هەزار كەس خۆش دەبێت

حكومەتی هەرێم لە باجی زیاتر لە 100 هەزار كەس خۆش دەبێت
کورتە

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریدا لە %15ـی قەرزی هاووڵاتییان خۆش بێت



ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە بەرژەوەندی هاووڵاتییانی هەرێم بڕیارێکی دەرکرد و لە باجی 100 هەزار خاوەنکار خۆش دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆبوونەوی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێم بەڕێوەچوو و تێیدا بڕیاردا لێخۆشبوون بە رێژەی %15ـی ئەو قەرز و پێشینانەی پێشتر دراونەتە هاووڵاتییان بکرێت.

هەر بە گوێرەی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم، نزیکەی 166 هەزار هاووڵاتی لە هەرێمی کوردستان سوودمەند دەبن.

هاوکات ئەم بڕیارە ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە داهاتێکی سنوورداریان هەیە وەک خاوەنی سەرتاشخانە یان کارگەی بچووکی دارتاشی، یان دووکانێکی بچووک کە تەنیا بۆ بژێوی خێزانەکانیان بەکاریدەهێنن و هیچ سەرچاوەیەکی دیکەی داهاتیان نییە.

10 ئەیلوول 2025 14:09 379
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025