گەشت لەگەڵ ئەو کەسانە مەکەن کە لە سۆشیال میدیا ریکلام دەکەن

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێم هۆشداری لە بارەی گەشتی حەج و عومرە بە هاووڵاتییان دەدات
هاووڵاتییان لەو کەسانەی کە کۆمپانیایان نییە و لە نێو سۆشیال میدیا ریکلامی عومرە دەکەن ئاگادار دەکرێنەوە بۆ ئەوەی تووشی کێشە وگرفت نەبنەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاویکردەوە، ئاگاداری سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی كوردستان ده‌كەینەوە تەنیا ده‌توانن له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیانه گه‌شتی عومره بكه‌ن كه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تمان كردووه.
لەبارەی ئەو کەسانەی ڕیکلام بۆ عومرە دەکەن جەخت لەوەدەکاتەوە، به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانێك گه‌شت نه‌كه‌ن كه كۆمپانیایان نییه یاخود به‌ناوی كه‌سی له سوشیاڵ میدیا ریكلام ده‌كه‌ن تاوه‌كوو تووشی كێشه و گرفت نه‌بنه‌وه.
بەرێوەبەرایەتییەکە داوایەک ئاڕاستەی هاووڵاتییان دەکات، هه‌ر كه‌سێك ویستی گه‌شتی عومره بكات و مافی گره‌نتی بكات ئه‌وا له رێگه‌ی ئه‌و كۆمپانیانه گه‌شته‌كه بكات له سنووری پارێزگاكه‌ی یان ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ مۆڵه‌تی وه‌رگرتووه.