هیچی دیکە ئەمریکایەک بوونی نییە سنوور بۆ ئیسرائیل دابنێت

دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەڕ هۆشداری زیادبوونی دەسەڵاتی ئیسرائیل و بێبەریان لە ئەمریکا دەدرێت
لە بارەی هێرشەکەی دوێنێی ئیسرائیل بۆ سەر بەرپرسانی حەم،اس لە قەتەڕ، بەڕێوبەری لێکۆڵینەوە لە سەنتەر سەوفان لە ئەمریکا ئیسرائیلی بە باڵا دەستی ناوچەکە لە قەڵەم دا.
کۆڵن کڵارک، بەڕێوبەری لێکۆڵینەوە لە سەنتەر سەوفان لە نیویۆرک لە بارەی هێرشەکەی دوێنی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحەی پایەختی قەتەڕ ڕایگەیاند، ئیسرائیل بە ئازادیی خۆی هێرش دەکات، سووریا، لوبنان، قەتەر و لە راستیدا لە زۆربەی هەرێمەکەش کاریگەرییەکی ناسەقامگیرکەری هەیە، ئایا دەبێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی رێکەوتننەکانی ئیبراهیم؟ رەنگە! و پێموایە ئەمە شتێکە کە ئیدارەی ترەمپی زۆر نیگەران کردووە.
کۆڵن کڵارک لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا، کە لە ئێستادا ئیسرائیل باڵادەستی ناوچەکەیە و تاکە هێزی خاوەن چەکی ئەتۆمە لە هەرێمەکە، خاوەنی بەهێزترین هێزی سەربازییە و هیچی دیکە ئەمریکایەک بوونی نییە سنوور بۆ ئیسرائیل دابنێت!
ئەمە لە کتێکدایە، دوێنێ سێشەممە، ئیسرائیل هێرشێکی فراوانی ئاسمانی بۆ سەر شاری دەوحەی پایتەختی قەتەر کرد، ئامانجیان کۆبوونەوەی سەرکردە باڵاکانی حەماس بوو کە لەکاتی هێرشەکەدا، شاندی حەماس تاوتوێی پێشنیازە نوێیەکەی ئەمریکایان دەکرد بۆ ئاگربەست لە کەرتی غەززە.
بەگوێرەی زانیاریی بزووتنەوەی حەماس، 5 کەس لە هێرشەکەدا گیانیان لەدەستدا، ئەوانیش هیمام حەیا، کوڕی خەلیل حەیا، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حەماس، جیهاد لەبەد ئەبو بیلالی، بەڕێوەبەری نووسینگەی خەلیل حەیا و سێ لە یاریدەدەرەکانیان، وە یەکێک لە کارمەندانی ئاسایشی قەتەریش لەو هێرشەدا کوژراوە.
دوای ئەم هێرشە کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ئیسرائیل لە دوایین چرکەکاندا لە هێرشەکە ئاگاداریکردووەتەوە، بەپێی چەند بەرپرسێکی ئەمریکیش کە قسەیان بۆ کەناڵ 12 کردووە، کاتێک هەواڵەکە گەیشتووەتە کۆشکی سپی، ترەمپ و هاوکارەکانی شۆک بوون و نیگەران بوون لەوەی ئیسرائیل ئاگاداری نەکردوونەتەوە.