پایتەخت

پلەی گەرما دادەبەزێت

پلەی گەرما دادەبەزێت
کورتە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما 1 بۆ 3 پلە نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

لەگەڵ نزیکبوونەوە لە وەرزی پایز پلەکانی گەرما گۆڕانکاری بەسەردا دێت و کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات پلەکانی گەرما دابەزێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما 1 بۆ 3 پلەی سیلیزی دادەبەزێت.

لە بەشێکی دیکەدا پێشبینی ئەمڕۆ دەخاتەڕوو، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

هەولێر :  37 پلەی سیلیزی 
سلێمانی : 36 پلەی سیلیزی
دهۆک :  36  پلەی سیلیزی
کەرکووک : 38 پلەی سیلیزی 
زاخۆ  :  36 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 37 پلەی سیلیزی
سۆران : 35 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 28 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 41 پلەی سیلیزی

10 ئەیلوول 2025 10:46 58
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025