پایتەخت

25 گەنجە کوردەکەی لە لیبیا ئازادکران گەیشتنەوە کوردستان

25 گەنجە کوردەکەی لە لیبیا ئازادکران گەیشتنەوە کوردستان
کورتە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەو 25 گەنجە کوردەی لە لیبیا ئازادکران لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەیشتنەوە هەرێمی کوردستان.

 

ئەو 25 گەنجە کوردەی بەنیازبوون لە رێگەی لیبیاوە بە قاچاخ بەرەو ئەورووپا کۆچ بکەن، بەڵام لەلایەن دەسەڵاتدارانی لیبیاوە دەستگیرکرا بوون، گەڕانەوە هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەو 25 گەنجە کوردەی لە لیبیا گیریان خواردبوو و دواتر ئازاد کران، لە تەرابلووسەوە بەرەو فڕۆکەخانەی ئیستەنبووڵ دواتریش بە سەلامەتی بەرەبەیانی ئەمڕۆ گەیشتنەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.

رێکارەکانی بەدواداچوون بۆ گەڕانەوەی گەنجەکان زیاتر لە مانگ و نیوێکی پێچوو و لەو ماوەیەدا هەموو ئاسانکارییەکیان بۆ کرا، چاودێری کران و دەرمان و خۆراکیان بۆ دابینکرا، تیکتی گەڕانەوەشیان لەلایەن فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ دابینکراوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، پێشتر بە هاوکارى و هەماهەنگیى نێوان باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا و فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێمی کوردستان، توانرابوو سۆراغى 25 گەنجی هەرێمی کوردستان لەو وڵاتە بکرێت و ئازاد بکرێن، کە زۆربەیان خەڵکی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین بوون،  بەنیازبوون لە رێگەی لیبیاوە بە قاچاخ بەرەو ئەورووپا کۆچ بکەن، بەڵام لەلایەن دەسەڵاتدارانی لیبیاوە دەستگیرکرا بوو.

10 ئەیلوول 2025 09:11 62
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025