4 ددان لە نێو سورێنچکی نەخۆشێک دەرهێندرا

4 ددان لە سورێنچکی نەخۆشێک دەرهێندرا کە کارەبا گرتبووی
دوای ئەوەی نەخۆشێک بەهۆی لێدانی کارەباوە هۆشی لە دەست دابوو دەرکەوت تەنێکی نامۆ لە نێو سورێنچکی دایە.
ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی ڕزگاری فێرکاری بڵاویکردەوە، ئەمرۆ نەخۆشێک سەردانی سەنتەری هەرس و جگەر لە نەخۆشخانەی ڕزگاری کرد حاڵەتێکی دەگمەن دۆزرایەوە .
باسی لەوەشکرد، بەهۆی لێدانی کارەباوە هۆشی لە دەست دابوو چەند رۆژێک لە چاودێری چڕ خەوێندرابوو، تێبینی ئەوە کرابوو کە تەنێکی نامۆ لە سورێنچکی نەخۆشەکە هەبووە و ڕێگر بوو لەهەموو خواردن و خواردنەوەیەک.
جەختی لەوەشکردەوە، دەبوایە بۆری سلیکۆنی خواردنی بۆ دابندرێت لە سەنتەری هەرس و جگەر لە نەخۆشخانەی ڕزگاری بۆ رزگار کردنی ژیانی نەخۆشەکە.
نەخۆشخانەکە حاڵەتە دەگمەنەکە ئاشکرا دەکات، دوای ئەنجامدانی هەناوبینی دەرکەوت 4 دانە ددانی تاخم لە سورێنچکی نەخۆشەکە گیربووە.
لە کۆتاییدا ئەوەشی خستەڕوو، لەئەنجام لەلایەن تیمی پزیشکان و کارمەندانی سەنتەری هەرس و جگەر لە نەخۆشخانەی ڕزگاری بە سەرکەووتویی ددانەکان دەرهێندران و بۆڕ سلیکۆنی خواردن بۆ نەخۆشەکە داندرا .