ئەنجامی تاقیکردنەوەکان گەیشت

ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12 بڵاوکرایەوە
وەزارەتی پەروەردە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ــی ئامادەیی لەسەر ئەپليکەيشنی ئی هەڵسەنگاندن بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ سیشەممە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم قوتابیانی پۆلی 12ـی ئامادەیی دەکەینەوە لەئیستادا ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم ساڵی خوێندنی 2024-2025، لە ئەپليکەيشنی ئی هەڵسەنگاندن (e-halsangandn) لەسەر هەردوو سیستەمی کارپێکردنی Android و IOS بەردەستەز
ئەوەشی خستەڕوو، کار لەسەر دواین ڤێرژنی ئەپدەیتکراوی ئەپڵیکەیشنەکە بکەن.
جەختی لەوەشکردەوە، پەڵپ لە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 10ـی9ـی2025 دەست پێدەکات تاکو ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 15ـی9ـی2025، قوتابییان دڵنیادەکەین بەوردی کار لەسەر پەڵپەکان دەکەین.
وەزارەتی پەروەردە جەخت لەوەشدەکاتەوە، دوای ڕاگەیاندنی ئەنجام قوتابی دەتوانێت لە پاش کاتژمێر11ـی شەوەوە لە ڕێگەی ئەم لینکەوە فۆرمی وەڵام سۆمای سەرجەم ئەو بابەتانەی تاقیکردنەوەی تێدا ئەنجام داوە ببینێت.
لینکی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12:
https://soma.azmwnakan.com