خۆڵبارین دەستپێدەکات؟

شارەزایەکی کەشناسی جەخت لەوە دەکاتەوە، هیچ ئەگەرێکی خۆڵبارین نییە
لە دوای دەنگۆی ئەگەری دەستپێکرنی خۆڵبارین لە هەرێمی کوردستان، شارەزایەکی کەشناسی جەخت لەوە دەکاتەوە، هیچ ئەگەرێکی خۆڵبارین نییە.
ئەمڕۆ سێشەممە سیروان ساڵح، شارەزای کەشناسی و بوومەلەرزەزانی دەربارەی دەستپێکردنەوەی خۆڵبارین بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، هیچ ئەگەرێکی خۆڵبارین نییە بۆ ئەمشەو تەنیا هەندێک ناوچەی عێراق دەگرێتەوە، هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.
دووپاتیکردەوە، تەنیا ئەگەر هەیە شاری کەرکووک، دووزخورماتوو و باشووری گەرمیان بە ڕێژەیەکی کەم خۆڵبارین ڕووبدات.
باسی لەوەشکرد، خۆڵبارینەکە تەنیا ناوچەکانی عێراق دەگرێتەوە و ئەوەی هەیە ئاساییە.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی کردبوو ئەگەری دروستبوونى تۆزێکى کەم لە ناوچەکانى ناوەڕاست و باشوورى هەرێم لە درەنگانى شەودا هەیە.