پایتەخت

رێکخراوی پەیامنێران نیگەرانی خۆیان دەردەبڕن

رێکخراوی پەیامنێران نیگەرانی خۆیان دەردەبڕن
کورتە

دوابەدوای ڕاگرتنی پەیامنێری پایتەخت میدیا ئیسماعیل هەرکی رێکخراوی پەیامنێران نیگەرانی خۆیان دەردەبڕن

دوابەدوای ڕاگرتنی پەیامنێری پایتەخت میدیا ئیسماعیل هەرکی  رێکخراوی پەیامنێران نیگەرانی خۆیان دەردەبڕن و داوا دکەن، چی دیکە ڕۆژنامەنووسان بە یاسای خراپ بەکارهێنانی موبایل دادگەیی نەکرێن.

 

ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکخراوی پەیامنێران لەسەرڕاگرتنی پەیامنێری پایتەخت میدیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، ئەمرۆ لە دادگای ئاکرێ پەیامنێری (پایتەخت میدیا) لەسەر بەداواچوونی لیژنەی چاودێری قایمقامیەتی ئاکرێ لەسەرداخستنی دوو خواردنگا بەهۆی پابەند نەبوون بەرێنماییەکانی تەندروستی.

 

باسی لەوەشکرد، خاوەن خواردنگایەکان سکالایان لەسەر پەیامنێر (ئیسماعیل هه رکی )تۆمارکردووە.

 

ئەوەشی خستەڕوو، زیاتر لە دوو کاتژمێر دەستگیرکراوە ،دواتر بەکەفالەت ئازاد کراوە. 

 

ڕێکخراوەکە هەڵوێستی خۆیان دەربارەی ڕاگرتنی ئیسماعیل هەرکی دەردەبڕێت و دەڵێت: "ئێمە لە رێکخراوی پەیامنێران نیگەرانی خۆمان لەدەستگیرکردنی دەردەبرین".

 

داوایەکیش ئاڕاستەی داواکاری گشتی دەکات، چیتر بەیاسایی خراپ بەکارهێنانی موبایل رۆژنامەنووسان دادگایی نەکرێت لەبەری ئەم یاسایە یاسایی ژمارە (35)ساڵی 2007 یاسای رۆژنامەگەری کوردستان دادگەیی بکرێت.

09 ئەیلوول 2025 19:11 256
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025