پایته‌خت میدیا: نیگه‌رانین له ڕاگرتنی په‌یامنێرمان ئیسماعیل هه‌ركی

پایته‌خت نیگه‌رانه له ڕاگیران و سكاڵا تۆماركردن له‌سه‌ر ئیسماعیل هه‌ركی، په‌یامنێری پایته‌خت له ئاكرێ و داوا ده‌كات به‌زوویی سكاڵاكه ره‌تبكرێته‌وه
ده‌زگای میدیایی پایته‌خت نیگه‌رانی خۆی له ڕاگیرانی ئیسماعیل هه‌ركی، په‌یامنێری پایته‌خت میدیا له ئاكرێ ده‌رده‌بڕێت و داوا ده‌كات، هه‌رچی زووه ئه‌و سكاڵایه‌ی له‌سه‌ری تۆمار كراوه رەتبکرێتەوە.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئیسماعیل هه‌ركی، په‌یامنێری پایته‌خت میدیا له ئاكرێ له‌سه‌ر به‌دواداچوونێكی ڕۆژنامه‌وانی بانگهێشتی دادگه‌ی ئاكرێ كراوه و دوای دوو كاتژمێر له ڕاگیران و هێشتنه‌وه‌ی، به هه‌وڵ و ماندووبوونێكی زۆر په‌یامنێری پایته‌خت له ئاكرێ به‌شێوه‌ی كه‌فاله‌ت ئازاد كراوه.
ئیسماعیل هه‌ركی سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی ڕایگه‌یاند، دوای داخستنی دوو چێشتخانه له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی قایمقامیەتی قەزای ئاکرێ، به‌هۆی بوونی گۆشتی به‌سه‌رچوو و خراپ، ئێمه وه‌ك ستافی پایته‌خت و له چوارچێوه‌ی كاری ڕۆژنامه‌وانی خۆمان و لەسەر بنەمای ئەو هەواڵەی کە لە لاپەڕەی فەرمی قایمقامیەتی قەزای ئاکرێ بڵاوکرایەوە، بەدواداچوونمان بۆ پرسەکە کرد و هەواڵەکەمان هاوشێوه‌ی میدیاكانی دیكه بۆ وه‌رگرانمان گواسته‌وه.
پەیامنێری پایتەخت لە ئاکرێ له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، خاوه‌نی یه‌كێك له چێشتخانه‌كان سكاڵای لەسەر من تۆمار كرد و بڕیاری ده‌ستگیركردنمان بۆ ده‌رچوو و لەلایەن پۆلیسەوە ئاگادار کراینەوە، ئه‌مڕۆش دوای دوو كاتژمێر له ڕاگیرانمان له دادگەی ئاكرێ به‌شێوه‌ی كه‌فاله‌ت ئازاد كراین، ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رسوڕمانه ته‌نیا پایته‌خت به ئامانج گیراوه، له‌كاتێكدا پایته‌خت ناوی چێشتخانه‌كه‌ی نه‌هێناوه و كۆی ده‌زگا و میدیاكانی دیكه‌ش کاریان له‌سه‌ر ئەو بابەتە كردووه.
ده‌زگای میدیایی پایته‌خت لێره‌وه داوا ده‌كات، هه‌رچی زووه ئه‌و سكاڵایه‌ی له‌سه‌ر ئیسماعیل هه‌ركی، په‌یامنێری پایته‌خت له ئاكرێ تۆمار كراوه رەتبکرێتەوە و داوا سه‌رجه‌م ڕێكخراوه نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی داكۆكیكار له مافی ڕۆژنامه‌نووسان ده‌كات له‌سه‌ر كه‌یسی ئیسماعیل هه‌ركی بێنه ده‌نگ و به‌رگری لێ بكه‌ن، پایته‌خت داوای ئه‌وه‌ش ده‌كات ژینگه‌یه‌كی كراوه‌تر و ئازادتر بۆ ڕۆژنامه‌نووسان فه‌راهه‌م بكرێت، تا زانیارییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست و دروست بۆ وه‌رگران له چوارچێوه‌ی ئیتیكی كاری ڕۆژنامه‌وانی و به‌وپه‌ڕی پیشه‌یی و بێ لایه‌نییه‌وه بگوازرێته‌وه.