پایتەخت

سەرۆکی بزووتنەوەی حەمـ.ـاس لە هێرشەکەی ئیسڕائیل نەکوژرا

سەرۆکی بزووتنەوەی حەمـ.ـاس لە هێرشەکەی ئیسڕائیل نەکوژرا
کورتە

دوای هێرشەکەی ئیسڕائیل بۆ سەر باڵەخانەیەک لە قەتەڕ ڕزگاربوونی سەرۆکی بزووتنەوەی حەمـ.ـاس پشتڕاستکرایەوە

بەگووتەی ڕۆژنامەی ئیسڕائیل هه‌یۆم، سەرۆکی بزووتنەوەی حەمـ.ـاس لە هێرشەکەی ئیسڕائیل بۆ قەتەر نەکوژراوە.

دوو سه‌رچاوه‌ی حەمـ.ـاس به‌ ئاژانسی رۆیته‌رزیان گووتووە: "‌كه‌ شاندی بزووتنه‌وه‌كه‌ بۆ دانوستانه‌كانی ئاگربه‌ست له‌ ده‌وحه‌ له‌ هێرشی ئیسرائیل ڕزگاریان بووه‌ و نەکوژراون".

بۆ پشتڕاستکردنەوەی دوو سەرچاوەکە ڕۆژنامه‌ی ئیسڕائیل هه‌یۆم بڵاویكرده‌وه‌، خالد مشعه‌ل سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی حەمـ.ـاس‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماده‌ نه‌بووه‌ و دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ نه‌كوژراوه‌.

هەر لەمبارەیەوە، میدیاكانی قه‌ته‌ر بڵاویانكرده‌وه،‌ شاندی حەمـ.ـاس له‌ هه‌وڵی به‌ئامانجگرتنی ئیسڕائیل له‌ ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر ڕزگاریان بووه‌.

09 ئەیلوول 2025 17:42 8
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025