ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لە مووچە دەدات

لەسەر ئەو ڕاپۆرتەکەی هەردوو شاندی هەرێم و بەغدا ئامادەیان کردووە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار دەدات
ئەمڕۆ سێشەممە ئهنجوومهنی وهزیرانی عێراق كۆبوونهوهی ئاسایی خۆی ئهنجام دهدات و بڕیاریشه دهنگ لهسهر ئهو راپۆرته بدات كه لێژنهی ههرێم و بهغدا تایبهت به پرسی نهوت و داهاتی نانهوتی ئامادهیان كردووه.
ئەو ڕاپۆرتەی لەلایەن شاندی هاوبەشی نێوان هەرێم و بەغدا نووسراوە، کە تایبەت بە داهاتی نانەوتی و نەوتییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، ڕادەستی سوودانی کراوە و سوودانیش دەیباتە ئەنجوومەنی وەزیران بۆ دەنگدان لەسەری، هاوکات هەڵوێستی سوودانیش تا ئێستا ئەرێنی بووە و گوتوویەتی: "خۆم سەیری ناوەڕۆکی ڕاپۆرتەکە دەکەم و وەڵامتان دەدەمەوە."
تا ئێستا خاڵی سەرەکی ناکۆکی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر داهاتی نێوخۆی کوردستانە، بەغدا داوای 50% دەکات و هەرێمی کوردستانیش بەپێی یاسا و دەستوور و ئەم داهاتە بە مافی خۆی دەزانێت و ڕازی نین بەم داوایەی بەغدا.
لەلایەکی دیکەوە کەمێک لەمەوبەر وەزارەتی دارایی هەرێم ڕادەستکردنی لیستی مووچەی مانگی 8ـی بە فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ ڕاگەیاند؛ لە ئێستدا لیستی مووچەی هردوو مانگەکانی 7 و 8 ڕادەست کراوە