پایتەخت

بەهۆی ڕێسا تووندەکانی تاڵیبان ژنان لە بوومەلەرزەکەی ئەفغانستان ڕزگار نەکراون

بەهۆی ڕێسا تووندەکانی تاڵیبان ژنان لە بوومەلەرزەکەی ئەفغانستان ڕزگار نەکراون
کورتە

لە کاتی بوومەلەرزە کوشندەکەی ئەفغانستان تیمەکانی فریاگوزاری یارمەتی ئافرەتانیان نەدەدا



بەهۆی ئەو بوومەلەزە بەهێزەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە ئەفغانستان ڕوویدا، ژمارەیەکی زۆر لە ئافرەت بەهۆی ڕێساکانی حکومەتی تاڵیبان لە کاتی بوومەلەرزەکە ڕزگار نەکراون.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، لە کاتی بوومەلرزەکەی ئەفغانستان، تیمەکانی فریاگوزاری هاوکارییان پێشکەش بە ژنان نەدەکرد بەهۆی ڕێسا تووندەکانی تاڵیبانەوە، ئەو ژنانەشی کەوتبوونە ژێر دارووپەردووەکانەوە بەهیچ شێوەیەک هەوڵ بۆ ڕزگارکردنی ژیانیان نەدەدرا.

لە درێژەی بڵاوکراوەکەدا هاتووە، ئەو ژنانە دەبوو چاوەڕێ بکەن تاوەکو تیمی فریاگوزاری ژنان بگەنە شوێنی ڕووداوەکان و هاوکاریی پێشکەش بەوان بکەن، بەمەش ژمارەی قوربانیان ژنان بەراورد بە پیاوان لە ڕوودانی بوومەلەرزەکەدا زیاتر بوو.

هەندێک لە دیارترین ئەو ڕێسا و یاساییانەی لەسەر ژنانی ئەو وڵاتە پەیڕەو دەکرێن بریتین لە:

- بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە ژنان و کچان لە ناوەندە حکومییەکان و کۆمپانیا و ڕێکخراوەکان کار بکەن.

- کچان و ژنان تەنیا بۆیان هەیە تا پۆلی شەشی سەرەتایی بخوێنن، دواتر لە قوتابخانەکان دەردەکرێن و ڕێگەیان پێنادرێت قۆنا‌غەکانی دیکەی خوێندن ببڕن.

-  نابێت ژنان و کچان بەبێ پیاوەکانیان لە شوێنە گشتییەکان ببینرێن.

 ڕۆڵگێرانی ئافرەت و کچ و ژنان لە بەرنامە تەلەفزیۆنییەکان بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

ئەمە لە کاتێکدایە نزیکەی 10 ڕۆژ لەمەوبەر، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6 پلەی رێختەر شاری جەلال ئاباد لە پارێزگای نانگارهاری ئەفغانستانی هەژاند و بەهۆیەوە دوو هەزار و 200 کەس گیانیان لەدەستدا و سێ هەزار و 600 کەسی دیکەش بریندار بوون.

09 ئەیلوول 2025 09:15 77
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

دوایین هەواڵەکان

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025