بەردەڕەش ڕووناک دەبێتەوە

پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە بەردەڕەش
لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی بۆ دابین کردنی کارەبای 24 کاتژمێریی بڕیارە پڕۆژەکە بگاتە سەرجەم قەزا و ناحییەکانی هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ دووشەممە ئەردەلان دۆسکی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی کارەبا دەربارەی گەیشتنی پڕۆژەی ڕووناکی بۆ قەزا و ناحییەکان بە پایتەخت میدیای راگەیاند، لە قەزای بەردەڕەش و ناحیەی کەڵەک داتا وەرگیراوە بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێریی بەڵام هێشتان پڕۆژەکە دەستی بە کارەکانی نەکردووە.
جەختی لەوەشکردەوە، لە ماوەیەکی نزیکدا دەست دەکرێت بە دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ قەزای ئاکرێ، قەزای شێخان و دواتر بەردەڕەش و ناحیەی کەڵەک.
ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە پێش پلانی خۆمان کەوتووین بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری کە بڕیار وابوو تا کۆتایی ساڵی 2026 بگاتە هەموو شار و شارۆچکەکان.
ئەردەلان دۆسکی باسی لەوەشکرد، بەزووترین کات هەموو شار و شارۆچکەکان بە کارەبای 24 کاتژمێری ڕووناک دەبنەوە.
جێگەی باسە، پارێزگای هەڵەبجە وەک یەکەمین پارێزگا لەسەر ئاستی عێراق بەتەواوەتی پڕۆژەی ڕووناکی پێگەیشتووە.