کارەبای سلێمانی هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

پڕۆژەی ڕووناکی بەتەواوەتی گەیشتووەتە نێو سەنتەری شاری سلێمانی
پڕۆژەی ڕووناکی بەتەواوەتی گەیشتووەتە نێو سەنتەری شاری سلێمانی و دەوروبەری، بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی هاووڵاتییان لە پاکتاوکردنی پارەی کارەبا ئاگادار دەکاتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا و هاووڵاتییان بەگشتی دەکەینەوە کە دەکەونە سنووری کارەبای ڕۆژهەڵات لە ئیستادا بنکەکانی وەرگرتنی پارەی پسولەی کارەبا ڕۆژانە لە کاتی دەوامی فەرمی بەردەوام کراوەن بۆ وەرگرتنی پارەی پسولەی کارەبا.
بەڕێوەبەرایەتییەکە هۆشدرای دەداتە هاووڵاتییان، بۆیە دەتوانن لەو بنکانە کە نزیک شوێنی نیشتەجێبونتانە پاکتاوی پارەی کارەبا بکەن بەبێ سەردانکردنی بەڕێوەبەرایەتیمان.
لە درێژەی ئاگادارییەکەدا ناونیشانی بنکەکان بۆ هاوبەشانی کارەبا دەخاتەڕوو:
بنکەی 1 قائمقامیەت، پشت بینای قائمقامیەت نێوان شەقامی مەولەوی بەریدەکە.
بنکەی 2 مزگەوتی گەورە، باخچەکەی بەردەم مزگەوتی گەورەی سلێمانی.
بنکەی 3 پیرەمرد، شەقامی پیرەمؽرد ناو بینای هۆبەی کارەبای ناوەندی شار تەنیشت بنکەی ئاگر کوژێنەوەی پیرەمێرد.
بنکەی 4 پارکی ئازادی، نێو بینای هۆبەی چاکردنەوەی کارەبای پارکی ئازادی پشت وؽستگەی پارکی ئازادی.
بنکەی 5 سەرکارێز، بەرامبەر قوتابخانەی خالدیەی بنەڕەتی لە گەڕەکی سەرکارێز.
بنکەی 7 مەڵکەندی، ناو بینای هۆبەی چاکردنەوەی کارەبای مەڵکەندی گەرەکی ئازادی عەلوەی کۆنی سلێمانی.
بنکەی 10 بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی، ناو بینای بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحموود بەرامبەر نەخۆشخانەی فاروق.