پایتەخت

بنەماڵەی کوژراوان ڕوونکردنەوە دەدەن

بنەماڵەی کوژراوان ڕوونکردنەوە دەدەن
کورتە

لەسەر وەرگرتنەوەی تەرمی دوو کوژراو ڕوونکردنەوە دەدرێت

دوای سێ ڕۆژ بنەماڵەی ئەو دایک و کچەی کە لەلایەن پیاوێکەوە کوژران، لەسەر وەرگرتنەوەی تەرمی هەردوو کوژران ڕوونکردنەوە دەدەن.

شەوی شەممە 6ـی 9ــی 2025،لە هەڵەبجە پیاوێک هەڵدەستێت بە کوشتنی هاوسەر و کچەکەی، تۆمەتبار دەستبەجێ لەلایەن ئاسایشی شارەزوورەوە دەستگیردەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە بنەماڵەی جوان فەرەج سەعید لەسەر کوژرانی کچە و نەوەکەیان بڵاویکردەوە، ئێمە وەک بنەماڵەی کۆچکردوو جوان سەعید فەرەج بەم ڕوونکردنەوەیە بۆهەموو لایەکی رادەگەیەنین، کە ئامادەی وەرگرتنی تەرمی ئەو دوو ڕۆڵەمان بووین و ئەوان جەرگی ئێمەن و لە قووڵترین زامداین.

جەختی لەوەکردەوە، ئەو زانیاریانەی بڵاوکراونەتەوە، کە گوایە ئێمە ئامادە نەبووین، دوورن لەڕاستیەوە، وەک کەسوکاریان لە کاتژمێر دووی شەو، لەبەردەم پزیشکی داد بووین تا ڕۆژ بۆتەوە و تەرمەکانمان وەرگرتۆتەوە.

باسی لەوەشکرد، هەمان رۆژیش لەشاری هەڵەبجە و لەمزگەوتی ڕەیان پرسەمان بۆ داناون بە ئامادەبوونی سەدان کەس لە ئەندامانی بنەماڵەکەمان.

جەختی لەوەشکردەوە، دوور لە چاوی میدیا لەبەر هەندێک دۆخی تایبەت و لەسەر بڕیاری گەورانی بنەماڵەکەمان، لە هەمان کاتدا سوپاسی بەڕێزان پارێزگا و قائیمقام و هێزە ئەمنییەکان و تەواوی خەڵکی هەڵەبجە دەکەین، کە هاوکارمان بوون هەر لە سەرەتای بابەتەکەوە.

08 ئەیلوول 2025 22:40 1183
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025