پایتەخت

کورسی خوێندنی خۆڕایی ڕاگەیاندرا

کورسی خوێندنی خۆڕایی ڕاگەیاندرا
کورتە

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کورسی خوێندن لە بەشی میدیا بۆ ڕۆژنامەنووسان تەرخان دەکات

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کورسی خوێندن لە بەشی میدیا بۆ ڕۆژنامەنووسان تەرخان دەکات و مەرجەکانی وەرگرتن ئاشکرا دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، پاڵپشت بە ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانسی، 6 کورسی خوێندن بۆ ڕۆژنامەنووسان لە بەشی میدیا لە کۆلیژی تەکنیکی کارگێڕی تەرخان دەکات.

دووپاتیکردەوە، پڕۆسەی پێشکەشکردن بەشێوەی ڕاستەوخۆ دەبێت و لەڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 10ـی 9ــی 2025، فۆرم لە تۆماری کۆلیژ دابەش دەکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 15ـی 9ـی 2025، کاتژمێر 9:30 بەیانی تاقیکردنەوەی توانستی گشتی لە بەشی میدیا لە کۆلێژی تەکنیکی کارگێری ئەنجام دەدرێت.
زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر مەرجەکانی وەرگرتن دەخاتەڕوو: 

- دەرچووی ئامادەیی وێژەیی یان زانستی یان بەشی راگەیاندنی پەیمانگە بێت.

- کۆنمرەی لە 60 کەمتر نەبێت.

- ماوەی کاری لە میدیا لە سێ ساڵ کەمتر نەبێت و لە ئێستادا بەردەوام بێت لە کارکردن.

- پشتگیری سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان یان ئەو دامەزراوەی کاری تێدا دەکات پێشکەش بکات.

- مەرجی وەرگرتن بریتییە لە دەرچوون لە تاقیکردنەوەی توانستی گشتی لەبارەی میدیاوە کە 40 نمرەی لەسەرە.

08 ئەیلوول 2025 22:27 115
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025