هەر ماڵێک بزانن پارە و ئاڵتوونی تێدایە بەناوی هاوکارانی لالەزار تاڵانی دەکەن
 
                
            
        هاوژین هادی سوور لەبارەی دۆخی ئەمنی ئێستای سلێمانی زانیاری ترسناک ئاشکرا دەکات
لەبارەی دۆخی ئەمنی سلێمانی هۆشداری دەدرێت کە لە ژێر ناوی ئەمنییەوە و ماڵی خەڵک تاڵان دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، هاوژین هادی سوور لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووک ڕایگەیاند، لە ئێستادا دۆخی ئەمنی سلێمانی هێندە خراپە، ئەگەر بێت و بزاندرێت ماڵێک خاوەن ئۆتۆمبێل، پارە و ئاڵتوونن، هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی بەتۆمەتی پشگیری و هاوکاری لالەزار هەڵدەکووتنە ماڵەکە و تاڵانی دەکەن.
لە بەشێکی دیکەی پۆستەکەیدا هاتووە، کەمپینی سەر ئاوی دوکان بۆ هاوڕەگەزبازی و فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر بەکاردەهێندرێت، کە دژ بە نەریت و عوورف و عادەتی کۆمەڵایەتی و دینییە، وە دەیان شتی تر کە لەژێر ڕەوشی ئەمنی دەکرێت بۆ بابەتی تاڵانی و هاوڕەگەزبازی و ماددەی هۆشبەر.
 
                 
                     
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
                 
            
         
            
        