پایتەخت

5 جوولەکە لە قودس تەقەیان لێکرا و کوژران 

5 جوولەکە لە قودس تەقەیان لێکرا و کوژران 
کورتە

بەهۆی هێرشێکی چەکداری لە قودس 5 ئیسرائیلی کوژران و 15ـی دیکەش برینداربوون

5 جوولەکە لە قودس تەقەیان لێکرا و کوژران 

 لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریی بۆسەر ئۆردوگا جوولەکەنشینەکان لە قودس ١٥ کەس برینداربوون

ئەمڕۆ دووشەممە، پێگەی ئەسۆشیەت پرێس بڵاویکردەوە، لە باکووری شاری قودس، لە کاتی وەستانی پاسێکی پڕ لە سەرنشین، کە بەرەوە ناوچەی جوونشینەکان بەڕێکەوتبوو، 2 چەکدار هێرشیان کردە سەر سەرنشینە جوولەکەکان و لە ئەنجامدا پێنج کەس کوژران، فریاگوزاریی ئیسرائیلیش دەڵێت، 15 کەسی دیکە بریندارن، لە نێویاندا 5ـیان برینەکانیان سەختە و باری تەندرووستیان ناخێگیرە.

لەلایەکی دیکەوە پۆلیسی ئیسرائیل کوشتنی هەردوو تەقەکەڕەی ڕاگەیاند، بەمەش دەبێتە کوژرانی 7 کەس و 15 کەسی دیکەش بریندار بوو.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، یەکێک لە کوژراوەکان پیاوێکە لە پەنجاکانی تەمەنی دایە و دوو کەسی دیکەش تەمەنیان نزیکەی 30 ساڵە.

دوای ئەم ڕووداوە، نووسینگەی بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئێستا سەرۆکوەزیران لە کۆبوونەوەدایە و دۆخەکە هەڵدەسەنگێنن، هاوکات نەتەنیاهوو خۆشی چووە شوێنی ڕووداوەکە.

08 ئەیلوول 2025 13:03 19
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025