بەتۆمەتی دزینی پارەی مزگەوت دەستگیرکران

3 گەنجی عەرەب دەستیان چووە پارەی مزگەوت و لەلایەن پۆلیسی هەڵەبجەوە دەستگیرکران
پۆلیسی هەڵەبجە سێ تۆمەتبارى دەستگیرکردووە کە هەڵساون بە دزیکردن لە سندوقى خێرخوازى دوو مزگەوت و پارەى سندوقێکى هاوکارى بۆ نەخۆشخانەى هیوا.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزورم توانرا 3 تۆمەتباری بە ڕەگەز عەرەب، کە دووانیان تەمەنیان 17 ساڵ بووە و ئەوەی دیکەش 14 ساڵ بووە.
پۆلیسی هەڵەبجە ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم سێ تۆمەتبارە هەڵساوەن بە دزینی پارەی سندووقی خێرخوازی لە دوو مزگەوتی ناوشاری هەڵەبجە و پاش لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا، دانیان بە تاوانێکی دیکەشدا ناوە، لە شکاندن و بردنی پارەی نێو سندوقی هاوکاری بۆنەخۆشخانەی هیوا لەنێو مارکێتێکدا لە گەڕەکی مەرزەبۆتۆ.