پایتەخت

ژنێک لە کفری درایە بەر چەقۆ

ژنێک لە کفری درایە بەر چەقۆ
کورتە

ژنێکی لە دایکبووی ساڵی 2004 لە نێو شەڕەچەقۆدا لەگەڵ دوو پیاوی دیکە لە کفری کوژرا

لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە کفری شەڕە چەقۆ لە نێوان 3 کەس ڕوویدا و ژنێک لەم نێوەندەدا کوژرا.

سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار ڕایگەیاند, درەنگانی شەوی ڕابردوو لە نێو خێزانێک lە کفری شەڕە چەقۆ ڕوویداوە و بەهۆیەوە سێ ئەندامی خێزانەکە بریندار بوون.

هەر بەگوێرەی ئەم سەرچاوەیە، شەڕەke لە نێوان 2 پیاو و ئافرەتێک ڕوویداوە و لەسەر کێشەیەی کۆمەڵایەتی بووە، ئافرەتەکەش کە ناوی (ئاڵا عەباس)ـە و لەدایکبووی ساڵی 2004ـە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

لە ئێستاشدا دوو پیاوەکە بۆ وەگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراون.

08 ئەیلوول 2025 11:38 102
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025