پایتەخت

ئەپڵیکەیشنی پسوولەی خۆراک بە هۆکارێکی نادیار وەستا

ئەپڵیکەیشنی پسوولەی خۆراک بە هۆکارێکی نادیار وەستا
کورتە

لە بارەی وەستانی ئەپڵیکەیشنی ئەلیکتڕۆنی پسوولەی خۆراکی هەولێر هاوڵاتییان ئاگادار دەکرێنەوە



بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە سەردانییان نەکەن چونکە ئەپڵیکەیشنی پسوولەی خۆراک وەستاوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر ڕایگەیاند، ئەپڵیکەیشنی ئەلیکتڕۆنی پسوولەی خۆراک وەستاوە، ڕۆژانەش هاووڵاتیەکی زۆر بۆ ئەم مەبەستە سەردانیان دەکەن.

لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا داوا لە هاوووڵاتییان دەکەن تاوەکو مامەڵەکان دەستپێدەکاتەوە، ئەزیەت نەکێشن و پێویست ناکات سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بکەن، هەر کاتێکیش مامەڵە دەستی پێکردەوە، ئەوکاتە لە ڕێگەی پەیجی بەڕێوەبەرایەتییەکە و کەناڵەکانی ڕاگەیاندنەوە ڕایدەگێن، وە چۆنییەتی شێوازی کارپێکردنی ئەپڵیکەیشنەکە دەخەنەڕوو.

مانگانە لە رێگەی فۆرمی خۆراکەوە لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە دوو ملیۆن و 74 هەزار و 129 کەس، لە پارێزگای هەولێر ملیۆنێک و 984 هەزار کەس و لە پارێزگای دهۆکیش زیاتر لە ملیۆنێک و 320 هەزار کەس بەشەخۆراک وەردەگرن.

08 ئەیلوول 2025 10:59 64
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025