پایتەخت

ژنان بۆ دۆزینەوەی مێرد نەشتەرگەری کورتکردنەوەی باڵا دەکەن

ژنان بۆ دۆزینەوەی مێرد نەشتەرگەری کورتکردنەوەی باڵا دەکەن
کورتە

ئافرەتان هەزارەها دۆلار بۆ کوورتکردنەوەی باڵای خۆیان خەرج دەکەن تا بتوانن خۆشەویستی داهاتووی خۆیان بدۆزنەوە



ماوەیەکی زۆرە نەشتەرگەری درێژکردنی باڵا بوونی هەیە، بەڵام لە ئێستادا دیاردەیەکی سەیر پەیدا بووە و تێیدا ئافرەتان پلەی یەک، هەزاران دۆلار خەرج دەکەن تا چەند سانتیمەترێک باڵایان کورتر بێت.

پێگەی ڤایس بڵاویکردەوە، نۆرینگە پزیشکییەکان لە تورکیا، خزمەتگوزاری نەشتەرگەری بەو ئافرەتانە پێشکەش دەکەن، کە پێیان وایە درێژی باڵایان بووەتە ڕێگر لە بەردەم دۆزینەوە هاوسەر و خۆشەویست، ئەمەش هەزارەها دۆلاری تێدەچێت.

نەشتەرگەرییەکە بەم شێوەیەیە: ئێسکی ڕان دەبڕن و بەشێکی لادەبەن، لە شوێنی ئاسن دادەنێن، بەمەش دەتوانرێت بەشی سەرەوەی قاچ تا 5.5 سانتیمەتر و بەشی خوارەوەی قاچ 3 سانتیمەتر کورتر بکرێتەوە، بۆ نموونە لە ڕێگەی ئەم نەشتەرگەرییەوە توانراوە باڵای ژنێک لە 172 سانتیمەترەوە بۆ 167.9 سانتیمەتر کورتر بکرێتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، یەکێک لە نۆرینگەکانی تورکیا لە ساڵی 2023ـەوە تا ئێستا بەلایەنی کەمەوە 10 نەشتەرگەری کورتکردنەوەی بڵای بۆ ئافرەتان ئەنجام داوە، هەرچەندە لە ئێستادا هیچ تۆمارێکی جیهانی نییە کە چاودێری ئەم نەشتەرگەریانە بکات، سەرەڕای ئەوەی دەگوترێت زیانی وەک تێکچوونی دەمارەکان، هەوکردنی ئێسک، لاوازی ماسولکەکانی هەیە.

لە درێژەی بڵاوکراوەکەی ڤایس باس لەوە کراوە، توێژینەوەکان ئەوە دەردەخەن، کە پیاوان ئارەزوو بە ئافرەتانی باڵا کورتر لە خۆیان دەکەن و ئافرەتانیش بەپێچەوانەوە مەیلییان زیاتر بە لای پیاوانی باڵا بەرز دەڕوات، هەر ئەمەش تا ئێستا هۆکاری سەرەکییە لە نێوان هەردوو ڕەگەز بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری درێژکردن یان کوورتکردنەوەی باڵا.

08 ئەیلوول 2025 09:06 602
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025