هەموو ئەو وڵاتانەی دەکەونە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاگادار دەکرێنەوە

ئینتەرنێت دەوەستێت
هەموو ئەو وڵاتانەی دەکەونە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕاگیرانی ئینتەرنێت ئاگادار دەکرینەوە و هۆکارەکەشی دەخرێتەڕوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە کۆمپانیای تەکنەلۆجیای مایکرۆسۆفتی ئەمەریکی لە بەیاننامەیەکدا بۆ خەڵکی نێشتەجێبووی تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشکرای دەکات، هۆشداری دەدەین لە ئەگەرى پچڕاندن و خاوبوونەوەى تەواوەتى تۆڕەکانى ئینتەرنێت، ئەوەش بەهۆى پچڕاندنى چەندین کێبڵی ئینتەرنێتی ژێردەریایی نێودەوڵەتی لە دەریای سووردا.
بەگوێرەی بەیاننامەکە، تیمەکانی ئەندازیاری لە ئێستادا کاردەکەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک، بۆ پچڕانی ئینتەرنێت بە گۆڕینی ڕێڕەوی هاتوچۆی ئینتەرنێت.
جەختی لەوەشکردەوە، رەنگە بەکارهێنەرانی تووشی پچڕانی خزمەتگوزارییەکان ببن، بەتایبەتی لە سەرانسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.