وەرگرتنی نەوتی سپی ماڵان گۆرانکاری بەسەردادێت

وەرگرتنی نەوتی سپی لە رێگەی تۆمارکردنی ناوی کەسەوە دەبێت
لەمەودوا هاوشێوەی تۆمارکردنی ناوی هاووڵاتییان لە پسووڵەی خۆراک ئەمساڵ وەرگرتنی نەوتی سپی ماڵانیش گۆرانکاری بەسەردادێت و لە رێگەی تۆمارکردنی ناوەی کەسەوە دەبێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممە رافد سادق به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاى دابه‌شكردنى به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانى سەر بە وەزارەتی نەوتی عێراق دەربارەی دابەشکردنی نەوتی سپی ڕاگەیاند، كۆمپانیاكه‌یان ده‌ستى به پرۆسه‌ى تۆماركردنى ناوى هاووڵاتییان كردووه به شێوازى ئه‌لیكترۆنى، به مه‌به‌ستى دابه‌شكردنى نه‌وتى سپى له به‌غدا و ته‌واوى پارێزگاكانى عێراق.
جەختی لەوەشکردەوە، میكانیزمى تۆماركردنى ناوه‌كان بۆ كارتى سووته‌مه‌نى پێویستى به كارتى بانكى خێزانه، جا كى كارد بێت یان ماسته‌ركارد.
باسی لەوەشکرد، بۆ ئه‌و خێزانانه‌ى له به‌غدان ده‌بێت ئه‌و كارتى بانكییانه له بانكى رافیده‌ین ده‌رچووبن، دواتریش بۆ پارێزگاكانى تر لقى بانكه‌كان دیارى ده‌كرێن.
جێگەی باسە، پرۆسه‌ى تۆماركردنى ناوه‌كانیش له رێگه‌ى ئه‌پى "QR" ده‌بێت كه راسته‌وخۆ پێوه‌ندى به كۆمپانیاى دابه‌شكردنى نه‌وتى سپى هه‌یه.
رافد سادق دووپاتیکردەوە، ئه‌مە كارى هاووڵاتییان ئاسان ده‌كات له تۆماركردن و به‌ده‌ستهێنانى كارتى سووته‌مه‌نى.