پایتەخت

وەزیری ناوخۆی عێراق شەڕێکی کراوە ڕادەگەیەنێت

وەزیری ناوخۆی عێراق شەڕێکی کراوە ڕادەگەیەنێت
کورتە

شەڕێکی کراوە بەڕێوەیە

 

دوای ئەوەی شەوی رابردوو ژمارەیەک ئەفسەر و پۆلیس لەلایەن چەكدارانی عەشایەرییەوە كوژران، وەزیری ناوخۆی عێراق شەڕێکی کراوە ڕادەگەیەنێت.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق ، ڕایگەیاند، تیرۆر و مادەی هۆشبەر و ململانێی عەشایەری، هەڕەشە لە ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی دەكەن، هیچ یەكێك لەوان مەترسییان لەویتر كەمتر نییە.

 

جەختی لەوەشکردەوە، جارێكی دیكە شەڕ لە دژی ئەو كێشانە رادەگەیەنین، شەڕێكی كراوە، سازش و نەرمی نواندنی تێدا نەبێت.

 

وەزیری ناوخۆی عێراق دووپاتیکردەوە، ئەوەی چەك بە رووی دەوڵەت بەرز دەكاتەوە و هێرش دەكاتە سەر پیاوانی دەوڵەت، ئەوا بە دەستێكی پۆڵاین لێی دەدەین.

 

شەوی رابردوو هێزێكی ئەمنی لە هەوڵی كۆنترۆڵی شەڕێكی عەشایەرییدابوون، لە ناوچەی مەعاملی رۆژهەڵاتی بەغدا، بەم هۆیەوە لەلایەن چەکدارەکانەوە 4 كەس كوژران كە دووانیان ئەفسەر بوون و نۆ پۆلیسیش بریندار بوون.

07 ئەیلوول 2025 21:58 532
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025