ساڵنامەی خوێندنی ساڵی 2025-2026 پەسەندکرا

وەزارەتی پەروەردە وادەی یەکەم ڕۆژی خوێندنی ئاشکرا کرد
وەزارەتی پەروەردە وادەی یەکەم ڕۆژی خوێندنی قوتابخانە حکومیی و تایبەتییەکانی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "ساڵنامەی خوێندنی ساڵی 2025-2026 پەسەندکرا".
ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە کۆبوونەوەی ئاسایی مانگانەی ئەنجامدا، لە کۆبوونەوەکەدا وێڕای گفتوگۆکردن لەسەر چەند بابەتێکی پەروەردەیی وەک تاقیکردنەوەی دەرەکی و ڕیفۆرمی قۆناغی ئامادەیی و هەڵسەنگاندنی دەرەکی، هاوکات ئەنجوومەنی وەزارەت ساڵنامەی خوێندنی ساڵی 2025-2026ـی پەسەندکرد.
وادەی یەکەم ڕۆژی خوێندن ئاشکرا دەکات، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 21ـی 9ــی 2025، وەک دەستپێکی ساڵی خوێندنی 2025-2026 دیاریکرد بۆ قوتابخانە حکومییەکان و ئەو قوتابخانە ناحکومییانەی بە سستمی وەزارەتی پەروەردە دەخوێنن.
دووپاتیکردەوە، دواتر وردەکاری ساڵنامەکە بە گشتاندنێک لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تاقیکردنەوەکان و ساڵنامەی خوێندنەوە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دەکرێت.
باسی لەوەشکرد، ئەنجوومەنی وەزارەت لە کۆبوونەوەکەدا خشتەی بەشەوانەکانی بۆ ساڵی خوێندنی 2026-2025 پەسەندکرد، پاشتر لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی پرۆگرام و چاپەمەنییەکان گشتاندنی پێدەکرێت و ئاڕاستەی ناوەندەکانی خوێندن دەکرێت.