وەزارەتی خوێندنی باڵا سەرجەم قوتابییان بەدەرچوو هەژمار دەکات

بڕیارێکی چارەنووسساز بۆ سەرجەم قوتابییانی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق دەرچووە
وەزارەتی خوێندنی باڵا سەرجەم قوتابییان بەدەرچوو هەژمار دەکات
بڕیارێکی چارەنووسسازی بۆ سەرجەم قوتابییانی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق دەرچووە کە قوتابییانی ئەمساڵ بەدەرچوو هەژمار دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە بەگوێرەی نوسراوی ژمارە 10379 بە واژۆی نەعیم عەبودی، وەزیری خوێندنی باڵای عێراق لە رۆژی 7ـی9ـی2025 دەرکراوە، تێیدا بڕیاردراوە، سەرجەم قوتابییان بۆ ساڵی 2024-2025 وەک دەرچوو هەژمار بکرێن و بکرێتە ساڵی نەکەوتن بۆ تەواوی قوتابییان.
لە نووسراوەکەدا هاتووە، بڕیارەکە ئەو قوتابییانە ناگرێتەوە کە لە دواین قۆناغی خوێندندان یان لەخوێندن دەرکراون- ترقین قید، یان بەهۆی گزیکردنەوە لە وانەیەکدا دەرنەچوون.