پایتەخت

1500 مەڕ لە بەرزاییەوە کەوتنە خوارەوە و گیانیان لەدەستدا 

1500 مەڕ لە بەرزاییەوە کەوتنە خوارەوە و گیانیان لەدەستدا 
کورتە

لە پارێزگایەکی باکووری کوردستان سەدان سەر مەڕ بەهۆی کەوتنە خوارەوەیان لە بەرزاییەوە مرداربوونەوە



 لە بەرزاییەکانی وانی باکووری کوردستان، مێگەلە مەڕێک بەدوای مەڕێکدا کەوتوون و سەرجەمیان خۆیان هەوڵداوەتە خوارەوە و بەشێکی زۆریان مردار بوونەتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، شوانێک کاتژمێر 4ـی بەرەبەیانی مەڕەکانی بردووەتە بەڕزاییەکانی کانیمیران لە ناوچەی شاخی سەر بە پارێزگای وانی باکووری کوردستان، لەوێ 1500 مەڕ کە بۆ لەوەڕ بردرابوونە بەرزاییەکە، خۆیان فڕێداوەتە خوارەوە و بەشێکیان مردار بوون.

ڕوووداوەکە بەم شێوەی ڕوویداوە، کاتێک مەڕێک چاوی بە رووبار کەوتووە، خۆی فڕێداوەتە خوارەوە و مەڕەکانی دیکەیش دوای کەوتن و هەموویان کەوتوونەتە سەر یەکتر، بەهۆیەوە 334 مەڕیان خنکاون و بە سەتانی دیکەش بێسەرووشوێن بوون.

لە ئێستادا لەلایەن تیمێکی بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵ و دارستانی ناوچەی شاخ دەست بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کراوە.

07 ئەیلوول 2025 15:28 2164
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025