گەشتیارێکی عەرەب لە ڕووباری خەلان خنکا

لە ڕووباری خەلان لە سنووری قەزای خەلیفان گەشتیارێکی عەرەب خنکا و دووانی دیکەش لەلایەن هاووڵاتییان و هێزە ئەمنییەکان ڕزگار کران
سێ گەشتیاری عەرەب بۆ مەلەکردن چووبوونە ناو ڕووباری خەلان لە سنووری خەلیفان، یەکێکیان خنکا و دوو کەسەکەی دیکەشیان ڕزگار کران.
ئەمرۆ یەکشەممە، سەرچاوەیەک لە بەرگریی شارستانیی سۆران بە پایتەخت میدیای ڕایگەیاند، سێ گەشتیاری عەرەب بۆ مەلە کردن چووبوونە ناو ڕووباری خەلان لە سنووری خەلیفان، یەکێک لە گەشتیارەکان گەنجێکی تەمەن 25 ساڵان بە ناوی حوسێن عەلی عەباس بوو، بەهۆی نەزانینی مەلەوە خنکا و دواتر تەرمەکەی لەلایەن تیمەکانەوە دەرهێنرا.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، دوو گەشتیارەکەی دیکەش لە ئاوەکە هێنرانە دەرەوە، تەرمی گەشتیارە خنکاوەکەش بۆ نەخۆشخانەی خەلیفان گوازرایەوە و ڕەوانەی پزیشکی داد کرا.