پایتەخت

مووچەی فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەشدەکرێت

مووچەی فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەشدەکرێت
کورتە

وەزارەتی دارایی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی دابەشکردنی مووچە بڵاوکردەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشکردنی مووچەی چەند مانگێکی فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەستی ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڵاویکردەوە، سبەی دووشەممە مووچەی مانگی حوزەیران و مووچەی مانگەکانی تشرینی یەکەم و تشرینی دووەمی ساڵی 2024ی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت.

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکدا هاتووە، ئەم فەرمانبەرانە لە دوای ( 2024/7/1) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون، کە شایستەکانیان لەسەر داهاتی نێوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.

07 ئەیلوول 2025 12:09 119
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025