کۆمەڵی دادگەری بڕیاریدا لینژەیەک بۆ هەمواری ناوخۆی حزبەکەی پێکبهێنێت

بڕیاردرا پەیڕەوی ناوخۆی کۆمەڵی دادگەری هەموار بکرێت
لە پاش بەستنی کۆنگرەی پێنجەم، کۆمەڵی دادگەری بڕیاریدا لینژەیەک بۆ هەمواری ناوخۆی حزبەکەی پێکبهێنێت.
ئەمڕۆ شەممە بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی کۆمەڵی دادگەری کوردستان، به سه‌رپه‌رشتیى م. عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی، له شاری سلێمانی ئه‌نجوومە‌نی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
لە ڕاگەیەندراوەکە بڕیارێکی گرنگ دەخرێتەڕوو، بۆ رێكخستنی كاروباره‌كانی نێوخۆی كۆمه‌ڵ و ته‌شكیلاتی نوێی پاش كۆنگره‌ی پێنجه‌م، لیژنه‌یه‌ك بۆ هه‌مواری په‌یڕه‌وی ناوخۆی كۆمه‌ڵ پێكهنێرا.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا ئه‌و پێشنیار و راسپاردانه‌ی ئه‌ندامانی كۆنگره، کە خستوویانه‌ته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، باس و خواسى لەبارەوە کرا.