نوێژی بەکۆمەڵ بۆ دیاردەی مانگ گیران دەکرێت

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف مامۆستایانی ئاینی سەرپشک دەکات لە ئەنجامدانی نوێژی بە کۆمەڵ
ئەمڕۆ شەممە نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، بابەتی دیاردەی مانگ گیران شەرعییە پەیوەنیدار نییە بۆ بڵاوکردنەوەی ڕێنمایی چونکە ئەم دیاردەیە لەوانەیە 10 ساڵ جارێک ڕووبدات.
باسی لەوەشکرد، دیاردەی مانگ گیران بابەتێکی دینییە و نوێژی تایبەتی هەیە مامۆستایانی ئاینی سبەی شەو بەنیازن نوێژی بەکۆمەڵ بۆ دیاردەکە ئەنجام بدەن.
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی دووپاتی دەکاتەوە، نوێژی مانگ گیران ئازادانەیە سوونەتێکی گەورەیە و هاووڵاتییان دەتوانن لە ماڵەکەی خۆیان ئەنجامی بدەن.
ئەمڕۆ سیروان ساڵح، شارەزای کەشناسی ئەنجامدانی دیاردەیەکی بۆ پایتەخت میدیا ئاشکرا دەکات، سبەی شەو ماوەی کاتژمێرێک دیاردەی مانگ گیران بەتەواوەتی روودەدات.
شایەنی باسە، لە ئاینی ئیسلامدا ئەو کاتانەی دیاردەی خۆرگیران و مانگ گیران ڕوودەدات مامۆستایانی ئاینی و هاووڵاتییان وەک سوونەتێکی گەورە نوێژی بە کۆمەڵ ئەنجام دەدەن.