سبەی دیاردەی مانگ گیران لە کوردستان ڕوودەدات

شارەزایەکی کەشناسی هەرێم وادەی ڕوودانی دیاردەی مانگ گیرانی بۆ پایتەخت میدیا ئاشکرا کرد
پێشبینی دەکرێت سبەی مانگ گیران لە هەرێمی کوردستان ڕووبدات و شارەزایەکیش ماوەی مانگ گیرانەکە بۆ هاووڵاتییان دەخاتەڕوو.
ئەمڕۆ شەممە سیروان ساڵح، شارەزای کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، سبەی لە هەرێمی کوردستان مانگ گیرانی تەواوەتی ڕوودەدات و ڕەنگی مانگ تەواو سوور هەڵدەگەڕێت.
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، لە دوای مەغریبەوە دیاردەی مانگ گیرانەکە دەستپێدەکات و لەسەرەتادا زۆر نابیندرێت، بەڵکو لە دوای کاتژمێر 8:30 بۆ 9:30 بە تەواوەتی دەبیندرێت.
جێگەی باسە ماوەی کۆتایی هاتنەکەی ئاشکرا دەکات، دوای ئەوە مانگ گیرانەکە دەبێتە کەرتی و لە کاتژمێر 12ــی شەوەوە بە تەواوەتی کۆتایی دێت.
ئەم شارەزایە هۆکاری مانگ گیرانەکە دەخاتەڕوو، زەوی و مانگ دەکەونە سەر یەک هێڵی ڕاست، سێبەری زەوی بەر مانگ دەکەوێت و مانگ بە تەواوەتی دەشارێتەوە و مانگ گیران ڕوودەدات.