پایتەخت

سزای لەسێدارەدان بۆ زیاتر لە 245 بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەرچوو

سزای لەسێدارەدان بۆ زیاتر لە 245 بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەرچوو
کورتە

بۆ یەکەمجار لە مێژووی عێراق زۆرترین بازرگانی ماددەی هۆشبەر بەیەکەوە لەسێدارە دەدرێن



 لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی فراوان بۆ بەرەنگاربونەوەی مادە هۆشبەرەکان ‌و پاراستنی کۆمەڵگە، وەزارەتی نێوخۆی عێراق لە سێدارەدانی سەدان بازرگان و دەستبەسەرداگرتنی چەندین تەن ماددەی هۆشبەری ڕاگەیاند.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەڕێگه‌ی بەیاننامەیەکەوە دەرکردنی 245 سزای لەسێدارەدانی بۆ بازرگانانی نێودەوڵەتی مادەی هۆشبەر ڕاگەیاند، ئەمەش له‌مێژوی عێراقدا به‌بەرزترین ڕێژە داده‌نرێت.

لەمباریەوە، حسێن تەمیمی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکانی وەزارەته‌كه‌ ڕایگەیاندووه‌، جگە لە سزای لەسێدارەدانی ئەو 295 کەسە، بەپشتبەستن بەلێکۆڵینەوەی ورد کە لەلایەن تیمەکانی وەزارەتەوە ئەنجامدراوە به‌گوێره‌ی مادەی 27ـی یاسای ماددە هۆشبەرەکان، دادگەی تایبەتمەند 955 سزای هەتاهەتاییان بەسەر بازرگانانی نێوخۆییدا دەرکردووە.

 هاوکات لە ماوەی تەنیا دووساڵدا 2023 - 2025، حسێن تەمیمی گووتی، بەڕێوەبەرایەتییەکە توانیویه‌تی دەستبەسەر 12 تۆن ‌و 700 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆراوجۆردا بگرێت، کە ئه‌وه‌ش ژمارەیەکی بێوێنەیە بەراورد بەساڵانی ڕابردوو، ئەم دەستکەوتەش زیاترە لە لەوەی لەساڵی 2003ـەوە لەبەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکاندا بەدەستهاتوون.

06 ئەیلوول 2025 16:43 248
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025