پایتەخت

وادەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم ئاشکرا دەکرێت

وادەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم ئاشکرا دەکرێت
کورتە

گفتوگۆی ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و لەم ڕۆژانەدا دەگەنە ڕێککەوتن

زیاتر لە 2 ساڵە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بە بڕیاری دادگەی پاریس ڕاگیراوە، وەزیری دەرەوەی عێراقیش وادەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت ئاشکرا دەکات.

ئەمڕۆ شەممە فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرای دەکات، کۆبوونەوەی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق زۆر چووەتە پێشەوە، لەم چەند ڕۆژەدا هەردوو حکومەت دەگەنە رێککەوتن.

دەربارەی کێشەی کۆمپانیا نەوتییەکان لەسەر هەناردەکردنی نەوت جەختی لەوەشکردەوە، کێشەی هەناردەکردنەوەی نەوتی پەیوەندی بە حکومەتی هەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان نەبوو و تەنانەت کێشەی حکومەتی فیدراڵی و کۆمپانیا نەوتییەکان نەبووە.

باسی لەوەشکرد، پێم وایە بەمزوانە هەولێر و بەغدا و کۆمپانیا نەوتییەکان لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت دەگەنە ڕێککەوتن.

وەزیری دەرەوەی عێراق گووتی: "هیوادارم کە لێژنەکان لەم دوو ڕۆژەدا کارەکانیان تەواو بکەن تا لە ڕۆژی سێشەممە بتوانن ڕاپۆرتەکان ڕادەستی حکومەتی فیدراڵ بکەین".

لە رۆژی 25ـی 3ــی 2023، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و کەرکووک دوای بڕیارێکی دادگەی نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس ڕاگیرا.

بڕیارەکە لەسەر سکاڵای عێراق لە دژی تورکیا بۆ هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەرچووە، ماوەی زیاتر لە 2 ساڵە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەستیپێنەکردووەتەوە.

06 ئەیلوول 2025 15:53 264
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025