پایتەخت

زیلینسکی پووتین بە تیرۆرست ناو دەبات

زیلینسکی پووتین بە تیرۆرست ناو دەبات
کورتە

سەرۆکی ئۆکراینا ڕەتی دەکاتە بۆ دانوستان کردن بچێت مۆسکۆ و داوا لە پووتین دەکات ئەو بێتە کیێڤ

زیلینسکی پێشنیازەكەی سەرۆکی رووسیای بۆ سەردانیكردنی مۆسکۆ بۆ دانووستان ڕەتکردەوە. 

ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەی بی سی نیوز ڕاگەیاند، "من ناتوانم بچمە مۆسکۆ، کە لە کاتێکدا وڵاتەکەم رۆژانە بۆردومان دەکرێت، ناتوانم بچمە پایتەختی ئەو تیرۆریستە، ئەگەر پووتین دەيەوێت دەتوانێت بێتە كيێڤ (پایتەختی ئۆکراینا).

لە درێژەی چاوپێکەوتنەکەیدا جەختی کردەوە، کە پووتین نایەوێت لەگەڵی كۆببێتەوە، لە کاتێکدا شەڕی ئۆکراینا بەردەوامە."

ئەمە لە کاتێكدا، ڕۆژی پێنجشەمەمی ڕابردوو، ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسای ڕایگەیاند، کە ئەو هەرگیز دژی کۆبوونەوە لەگەڵ زیلینسکی نەبووە و هەر کاتێک زیلینسکی ئامادە بێت، دەتوانێت سەردانی مۆسکۆ بکات بۆ کۆبوونەوە لەگەڵی.

هاوکات لە هەمان ڕۆژدا، ئیمانوێل ماکرۆن ،سەرۆکی فەرەنسا لەکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا ئۆکرانییەکی ڤۆلۆدیمیر زیلیسکى لە پاریس، گووتی: "26 وڵاتی جیهان بەڵێنیانداوە لەڕێگەی وشکانی، دەریایی ‌و ئاسمانییه‌وه‌، بەشداربن لە دەستبەرکردنی ئاسایشی ئۆکراینا و هێز ڕه‌وانه‌ى ئه‌و وڵاته‌ ده‌كه‌ین".

لە وەڵامی هەڵوێستی ئەم 26 وڵاتە، پووتین لە کۆڕبەندی ئابووری وڵاتەکەی گووتی، هەر هێزێکی بیانی لەوێ ببینیت، ڕاستەوخۆ هێرشیان دەکه‌ینە سەر.

06 ئەیلوول 2025 10:41 60
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

دوایین هەواڵەکان

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025