پایتەخت

تۆڕێکی کەسانی بیانی لە دوو پارێزگا دەستگیرکران

تۆڕێکی کەسانی بیانی لە دوو پارێزگا دەستگیرکران
کورتە

نزیکەی 200 کەسی بیانی دەستگیرکران کە هەوڵیان دابوو بە قاچاخ بێنە نێو عێراق



بە پشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگری دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، تۆڕێکی گەورەی قاچاخچێتیی هاووڵاتیی بیانی لە کەرکووک دیالە هەڵووەشاندەوە.

ئەمڕۆ شەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی دیالە، لەسەر ڕێگای نێوان دیالە و بەغدا دەستی بەسەر بارهەڵگرێکی داپۆشراوی کیشەی چیمەنتۆدا گرت، کە لە ژوورەوە 125 کەسی بیانی تێدابوو کە بە شێوەیەکی نایاسایی سنووری عێراقییان بەزاندبوو.

هاوکات دوای ئەوەی ئەم تۆڕە قاچاخە دانیان بە هەبوونی حەشارگەیەکی هاووڵاتیانی بیانی لە پارێزگای کەرکووک نا، هێزەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی کەرکووک، هەڵیانکووتایە سەر ئەو شوێنە و لە ئەنجامدا 69 کەسی بیانی دیکەیان دەستگیر کرد.

06 ئەیلوول 2025 09:07 72
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

دوایین هەواڵەکان

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025