مانگانه 40 هه‌زار ده‌درێته ژنانی دووگیان

رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هاوكاری پێشكه‌شی عێراق ده‌كه‌ن، تا مینحه بدات به‌و خێزان و خانه‌وادانه‌ی توانای ماددیان وه‌ك پێویست نییه
به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تی و جیهانییه‌كان وه‌زاره‌تی كاروكاروبای كۆمه‌ڵایه‌تی مانگانه هاوكاری ماددی پێشكه‌شی ژنانی دووگیان له عێراق ده‌كات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی وه‌زاره‌تی كاروكاروبای كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق له‌ڕێی گوته‌بێژه‌كه‌یه‌وه ئاشكرای كرد، له‌مه‌ودوا بۆ هه‌ر مانگێك 40 هه‌زار دینار هاوكاری پێشكه‌شی ژنانی دووگیان ده‌كرێت و ئه‌و دایكانه‌شی كه منداڵی خوار 2 ساڵانیان هه‌یه.
گوته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاروكاروبای كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق باس له‌وه‌ش ده‌كات، هه‌وڵه‌كه‌یان به هه‌ماهه‌نگی ژماره‌یه‌ك ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تییه و وه‌ك مینحه‌ی مانگانه‌یه و سه‌ره‌تای پڕۆژه‌كه‌ش به‌شێوه‌ی ئه‌زموونی ده‌بێت، نه‌ك هه‌میشه‌یی.