پایتەخت

دوو قەزا و چوار ناحیەی سنووری سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێریی

دوو قەزا و چوار ناحیەی سنووری سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێریی
کورتە

کارەبای 24 کاتژمێری دەگاتە سەرجەم قەزا، ناحیە و تەواوی شارەکانی هەرێمی کوردستان

 

لە چوارچێوەی دەستکەوتەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێری دەگاتە سەرجەم قەزا، ناحیە و تەواوی شارەکانی هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتی کارەبای گشتیی سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە تەواوی هاوبەشانی کارەبا لە سنوری قەزای چوارتا و ناحییەکانی سیتەک و زەلان و باسنێ و گوندەکانی دەوربەری و قەزای ماوەت و ناحیەی گاپێڵۆن و گوندەکانی دەوربەریان كارەباكەیان دەبێتە 24 كاتژمێریی.
 

دووپاتیکردەوە، دوای تەواوبوونی سەرجەم ئامادەكارییە تەكنیكییەكان و بەپێی پلانی كاركردنی پرۆژەی رووناكی ئێوارەی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی، دەستدەکرێت بە پێدانی کارەبای بەردەوام کە ژمارەیان زیاتر لە 22 هەزار هاوبەشی کارەبایە.

لە پارێزگای سلێمانی  372 هەزار هاوبەشی کارەبا و 1.500.000 ملیۆن هاووڵاتی سلێمانی لە پرۆژەی رووناكی سوودەمەند بوون، 602 موەلیدە کوژاوەتەوە.

شایەنی باسە، ڕۆژی پێنجشەممەی هەفتەی ڕابردوو کارەبای قەزای قەرەداغ و گوندەكانی دەروبەری و ناحیەی عەرەبەت و گوندەكانی دەوروبەری ناحیەی بەرزنجە و گوندەکانی دەورەبەری كارەبایان بوو بە 24 كاتژمێری.
‏‌‎

04 ئەیلوول 2025 21:29 129
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025