پایتەخت

قائیمقامیەتی چۆمان ڕوونکردنەوە دەدات

 قائیمقامیەتی چۆمان ڕوونکردنەوە دەدات
کورتە

قائیمقامیەتی چۆمان لەسەر هەواڵی دەستدرێژیکردنە سەر پیاوێک لەلایەن 4 ژنەوە هاتە دەنگ

دوای ئەوەی هەواڵێک بڵاوکرایەوە لەبارەی دەستدرێژیکردنە سەر پیاوێک لەلایەن 4 ژن، قائیمقامیەتی چۆمان ڕوونکردنەوە دەدات و ڕاستی بابەتەکە دەخاتەڕوو.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە قائیمقامیەتی قەزای چۆمان لەبارەی ڕووداوێکی دەستدرێژیکردنە سەر پیاوێک بڵاویکردەوە، هەندێک لە پەیجەکانی سۆشیال میدیا، کە خاوەنداریەتی لەلایەن کەسانی دەروون نەخۆش و بێ زانیاری لە بواری میدیایی و کاری ڕاگەیاندن، بێهەستکردن بە بەرپرسیاریەتی، لە پێناو چەند لایک و ڤیوو گومان خستنە سەر ڕەسەنایەتیی خەڵکی ڕەسەنی چۆمان.

 

باسی لەوەشکرد، هەواڵێک بڵاو دەکەنەوە دوور لە داب و نەریتی خەڵکی کوردستان بەگشتی و قەزای چۆمان بەتایبەتی.

 

جەختی لەوەشکردەوە، چەند پەیجێک کە دیارە لە کوێ و بە پارەی چ لایەنێک ئاراستە دەکرێن، هاتوون هەواڵێکی چەواشەکارانەی بێ مۆڕاڵ بڵاو دەکەنەوە.

 

ئەو هەواڵەی بڵاوکرراوەتەوە دەخاتەڕوو، لە هەواڵەکە هاتووە: "4 ئافرەت دەستدرێژیان کردۆتە سەر پیاوێک و دواجار پیاوەکە سکاڵای یاسایی تۆمار کردبێت".

 

قائیمقامیەتی چۆمان بەدواداچوون بۆ هەواڵەکە دەکات و دەڵێت: "دوای پەیوەندی کردنی بە لێپسراوی نوسینگەی توندوتیژی خێزانی و بنکەی پۆلیسی چۆمان و دادگای لێکۆڵینەوەی چۆمان، ڕایانگەیاند، ئەو هەواڵە هیچ ڕاستیەکی تێدانییەو دوورە لە ڕاستی، وەهیچ روداوێکی لەو جۆرە لە سنورەکەمان ڕوینەداوە".

04 ئەیلوول 2025 19:59 582
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025