یەکێک لە بریندارەکانی ڕووداوی عومرەکارە کوردەکان دەگەڕێندرێتەوە

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە زانیاری نوێی لەسەر چارەنووسی بریندارەکانی ڕووداوی عومرەکارە کوردەکان ئاشکرا دەکات
دوێنێ لە رێگەی عێراق بۆ سعودیە دوو عومرەکاری کورد بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا و گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەش نوێترین زانیاری دەربارەی بریندارەکان دەخاتەڕوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە پایتەخت میدیای راگەیاند، دوای ئەوەی دوێنێ لە رووداوێکی هاتووچۆدا دوو عومرەکاری کورد گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکە برینداربوون، وەزارەتی ئەوقاف و بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە بەردەوام لەسەر هێڵبووین لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەکان تەرمەکانیان گەڕاندەوە شاری هەولێر.
جەختی لەوەشکردەوە، بەناوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی ئەوقاف و بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری عومرەکارەکان دەکەین.
کاروان ستوونی لە درێژەی قسەکانیدا ڕوونیکردەوە، لەسەرەتای ڕووداوەکە بریندارێک تەندروشتی باش نەبوو هەر بۆیە وا بڵاوکرایەوە کە سێ کەس گیانیان لەدەستاوە بەڵام وانەبوو تەنیا دوو کەس بوو.
سەبارەت بە بریندارەکان گووتی: "ئەمڕۆ یەکێک لە بریندارەکان بەناوی سەباح مەولوود میرزا بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتیمان بە ئەمبوڵانسی تایبەتی پارێزگای ڕومادی دەگەڕێندرێتەوە هەرێمی کوردستان و نەشتەرگەری بۆ دەکرێت".
جێگەی باسە بە گرنگەوە سوپاسی و پێزانینی خۆیان ئاڕاستەی، هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین لە دوێنێوە لەسەر هێڵ بوون.