نەتەنیاهوو: سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا سەرکردەیەکی لاوازە

بەلجیکاش هاتە ڕیزی ئەو وڵاتانەی کە دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێت
دوای دانپێدانانی دەوڵەتی فەڵەستینی لەلایەن بەلجیکاوە، نەتەنیاهوو ڕەخنەی تووندی ئەو وڵاتە گرت.
نووسینگەی بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە، سهرۆکوهزیرانی بهلجیکا سهرکردهیهکی لاوازه کە هەوڵدەدات بە کردنە قوربانی ئیسرائیل، تیرۆری ئیسلامی رووسپیبکاتەوە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت، رۆژی سێشەممە، بەلجیکا وەکو دوایین وڵاتی رۆژئاوا رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەم مانگە، فەلەستین وەکو دەوڵەتێکی سەربەخۆ دەناسێنن، کسیم پرێڤۆت، وەزیری دەرەوەی بەلجیکاش لە تۆڕی ئێکس نووسی، ئهم بڕیاره "بههۆی کارهساتی مرۆیی له غهززه هاتووه" و گوتی، "سزای تووند بهسهر حکومهتی ئیسرائیلدا دهسهپێندرێت."
پێشووتریش بنیامین نەتەنیاهوو ئەنتۆنی ئەلبانیز، سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیای تۆمەتبار کردبوو بەوەی "خیانەتی لە ئیسرائیل کردووە و کۆمەڵگەی جووەکانی جێ هێشتووە"، هاوکات ئەنتۆنی ئەلبانیزی بە سیاسەتمەدارێکی "لاواز" لە قەڵەم دا، چونکە ئەو وڵاتە دان بە دەوڵەتی فەڵەستینی ڕاگەیاند.
جێی باسە لانیکەم 142 وڵات لە کۆی 193 وڵاتی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئێستا دان بەو دەوڵەتی فەلەستینەدا دەنێن کە لە ساڵی 1988 لەلایەن سەرکردایەتیی فەلەستینییەوە لە دەرەوەی وڵات راگەیێندرا.