فرۆشتنی خواردنەوە وزە بەخشەکان بە منداڵان قەدەغەکرا

لە پێناو تەندروستی منداڵان بڕیاردرا بە قەدەغەکردنی فرۆشتنی خواردنەوە وەزە بەخشەکان
لە پێناو تەندروستی منداڵانی خوار تەمەن 16 بڕیاردرا بە قەدەغەکردنی فرۆشتنی خواردنەوە وەزە بەخشەکان پێیان.
بەگوێرەی توێژینەوەیەکی وەزارەتی تەندروستیی بهریتانیا نزیکەی یەک لەسەر سێی هەرزەکارانی تەمەن 13 بۆ 16 ساڵ له بهریتانیا، هەفتانە یەک یان زیاتر لەو خواردنهوه وزه بهخشانه دەخۆنەوە.
حکومەتی بهریتانیا جەخت لەوەدەکاتەوە، کاریگەرییە نەرێنییەکانی ئەم خواردنەوانە لەسەر تەندروستیی گەنجان، لەوانە تێکچوونی خەو، زیادبوونی دڵەڕاوکێ و کاریگەرییەکانی لەسەر تەرکیز و ئاستی خوێندن.
هەر لەمبارەیەوە، ویس ستریتینگ، وەزیری تەندروستی بهریتانیا لە بەیاننامەیەکدا دهڵێت: "منداڵان چۆن دەتوانن لە قوتابخانە سەرکەوتوو بن ئەگەر رۆژانە هاوتای دوو ئیسپرێسۆ بخۆن؟".
هەر بۆیە حکومەتی بهریتانیا بڕیاریداوە فرۆشتنی خواردنەوە وزەبەخشەکان بە خوار تەمەنی 16 ساڵەوە بە تاوانە، ئەم قهدهغهكردنهش ئەو خواردنەوانە دەگرێتەوە کە کۆمپانیای ریدبول و مۆنستەر دروستکراون.
بڕیارەکە هەموو خاڵەکانی فرۆشتن دەگرێتەوە، لەوانەش ئۆنلاین، لە فرۆشگا و چێشتخانە و کافێ و ئامێری فرۆشتن.