7ی 9 مانگ به‌ته‌واوه‌تی ده‌گیرێت

دیارده‌ی مانگ گیرانی ته‌واوه‌تی له سه‌رتاسه‌ری جیهان ڕووده‌دات
7ی ئه‌م مانگه له به‌شێكی زۆری وڵاتانی جیهان پرۆسه‌ی مانگ گیرانی ته‌واوه‌تی ڕووده‌دات و دیوانی وه‌قفی سوننی عێراقیش داوای كۆبوونه‌وه بۆ نوێژی مانگ گیران ده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دیوانی وه‌قفی سوننی بڵاویكرده‌وه، 7ی 9ی 2025، كه ده‌كاته ڕۆژی یه‌كشه‌ممه پرۆسه‌ی گیرانی مانگ ڕووده‌دات و دیارده‌كه‌ش له زۆرینه‌ی وڵاتانی جیهان به ڕوونی ده‌بیندرێت و هه‌ستی پێ ده‌كرێت.
له بڵاوكراوه‌كه داوا كراوه، كاتژمێر 8 و 30 خوله‌كی ئێواره موسوڵمانان كۆببنه‌وه و نوێژی مانگ گیران بكه‌ن و نزا بكه‌ن.
دیارده‌ی مانگ گیران مێژووییه‌كی دێرینی هه‌یه و ئه‌م كاته ڕووده‌دات، كه زه‌وی دێته نێوانی خۆر و مانگ و سێ جۆریشی هه‌یه كه بریتین له مانگ گیرانی ته‌واوه‌تی، مانگ گیرانی به‌شی، مانگ گیرانی شێوه‌ی تاریكی.
جێی باسه، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه زانستییه‌كان له پرسی مانگ گیران درێژترین مانگ گیران كاتژمێرێكه و كورتترین دیارده‌ی مانگ گیران ته‌نیا 40 خوله‌كه.