پایتەخت

پێویست بوو مووچە تێکەڵی ناکۆکيیەکانی نێوان هەردوو حکومەت نەکرێت

پێویست بوو مووچە تێکەڵی ناکۆکيیەکانی نێوان هەردوو حکومەت نەکرێت
کورتە

مەسرور بارزانی: پێویست بوو مووچە تێکەڵی ناکۆکيیەکانی نێوان هەردوو حکومەت نەکرێت

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان: پێویست بوو مووچە تێکەڵی ناکۆکيیەکانی نێوان هەردوو حکومەت نەکرێت

مەسرور بارزانی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان جەختی لەوەکردەوە، بە داخەوە ئێستا لە مانگی ئەیلوولین، کەچی تازە مووچەخۆران مووچەی مانگی حوزەیرانیان بۆ دەنێردرێت، پێویست بوو مووچە تێکەڵی ناکۆکيیەکان نەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران جەخت لە بە یاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدڕاڵیی و یاسای بودجەی عێراقی فیدڕاڵ ڕێکخراوە کە دادگای فیدڕاڵ کرایەوە.

باسی لەوەشکر، لە چوارچێوەی ئەم دوو یاسایە، بابەتی داهاتی نانەوتیش چارەسەر بکرێت هەروەک لە دوا بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵیش جەختی لەسەرکراوەتەوە و لیژنەیەکی تایبەتمەندی هاوبەش بۆ ئەم مەبەستە پێکهێنراوە.

سەرۆکوەزیران لە کۆبوونەوەکەدا دووپاتیکردەوە، تاوەکوو چیتر ئەم دوو بابەتە وەکوو پاساو و بیانوو بۆ خەرجنەکردنی مووچە و شایستەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەکارنەهێنرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، بە داخەوە ئێستا لە مانگی ئەیلوولین، کەچی تازە مووچەخۆران مووچەی مانگی حوزەیرانیان بۆ دەنێردرێت.

جێگەی باسە، پێویست بوو مووچە و شایستەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، تێکەڵی ناکۆکيیەکانی نێوان هەردوو حکومەت نەکرێت هەروەک بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵیش جەختی لێ کردووەتەوە.

03 ئەیلوول 2025 18:35 44
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025