پایتەخت

مووچە بۆ کەسوکاری شەهیدانی ژینگە دەبڕدرێتەوە

مووچە بۆ کەسوکاری شەهیدانی ژینگە دەبڕدرێتەوە
کورتە

مووچە بۆ کەسوکاری هەردوو شەهیدان ئاری موختار و محەمەد شێخ حەیدەر دەبڕدرێتەوە

 

شەهیدانی ژینگە بوونەتە سمبولی پارێزگای هەڵەبجە، لەسەر داوای نوخشە ناسح مووچە بۆ کەسوکاری هەردوو شەهیدان ئاری موختار و محەمەد شێخ حەیدەر دەبڕدرێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە پارێزگای هەڵەبجە بڵاویکردەوە، لە هەولێر ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نوخشە ناسح، پارێزگاری هەڵەبجە کرد.

نوخشە ناسح ئامانجی سەردانەکەی ڕوونکردەوە، کە داواکارییەکانی تایبەت بە هەردوو "شەهیدی ژینگە" بوون، کە لە ئاگرەکەی ئەم دواییەی ناوچەکەدا ڕۆحی پاکیان بەخشییە نیشتمان.

پارێزگاری هەڵەبجە داوای لە وەزیری ناوخۆ کرد، کە بە فەرمی ناساندنی شەهیدی قارەمان ئاری موختار جەمال وەک "شەهید" و بڕینەوەی مووچەیەکی شایستە بۆ بنەماڵە سەربەرزەکەی. 

داواکارییەکی دیکەی پارێزگار ئەوەیە، بۆ بەرزڕاگرتنی یادی شەهید محەمەد شێخ حەیدەر، پێشنیازکرا ناوی "بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی خورماڵ" بگۆڕدرێت بۆ "بنکەی پۆلیسی شەهیدی ژینگە محەمەد شێخ حەیدەر".

لەلایەن خۆیەوە، وەزیری ناوخۆ دەستبەجێ ڕەزامەندیی خۆی لەسەر سەرجەم داواکارییەکان نیشاندا.

03 ئەیلوول 2025 18:29 58
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025