پایتەخت

ئەم جارەش ستەم لە گەلی کورد کرا

 ئەم جارەش ستەم لە گەلی کورد کرا
کورتە

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئاگاداری دەرچووانی دانیشتووی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەکاتەوە



سەرجەم ناوی دەرچووانی بەشەکانی کۆلێج و پەیمانگەکانی بە زمانی عەرەبی ئاڕاستەی ئەنجوومەنی ڕاژەی عێراق کراوە، لەمبارەیەوە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی جەخت لەوەدەکاتەوە: "ئەم جارەش ستەم لە گەلی کوردکرا".

ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بۆ ڕای گشتی ڕایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم دەرچووانی سێ یەکەمەکان و دەرچووانی خوێندنی باڵای ماستەر و دکتۆرای زانکۆمان دەکەینەوە کە دانیشتووی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمن.

جەختی لەوەکردەوە، مافی پێشکەشکردنیان هەیە بۆ دامەزراندنەکانی ئەنجومەنی ڕاژەی حکومەتی فیدڕاڵ ڕایگەیەنادووە، زانکۆمان بە نوسراوی ژمارە 6225 لە 6ـی 8ـی 2025، ناوی سەرجەم بەشەکانی کۆلێج و پەیمانگەکانی بە زمانی عەرەبی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بەرزکردۆتەوە کە 177 بەشە، بە سوپاسەوە لەلایەن وەزارەتیشەوە ئاراستەی ئەنجومەنی ڕاژەی عێراق کراوە.

دەربارەی دروستبوونی کێشە لەبەردەم دەرچووان گووتی: "بەداخەوە تاوەکو ئێستا چەندین بەش لە سیستەمی دامەزراندنی ئەنجومەنی ڕۆژەدا نییە و مافی دەرچووانی زانکۆمان کەوتۆتە بەردەم مەترسیەوە سەرەڕای هەوڵی سەرۆکایەتی زانکۆمان و وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ زیادکردنی ناوی ئەو بەشانەی لە سیستەمدا نییە".

ئاشکرای دەکات، بەداخەوە وەک زۆربەی مافەکانی تر گەلەکەمان ئەمجارەش ستەم لە گەلی کوردی دانیشتوانی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەکرێت لە کاتی دامەزراندەکان. 

جێگەی باسە، سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی داوایەک لە نوێنەرانی کورد دەکات و دەڵێت: "نوێنەرانی کورد لە ئەنجوومەنی نوێنەران و وەزیرە کوردەکانی حکومەتی فیدڕاڵ هەوڵی تەواوی خۆیان بدەن بۆ گەڕانەوەی ئەم مافە بۆ دەرچووانی زانکۆمان و زانکۆکانی تری کوردستان کە ئەم گرفتانەی هەیە".

03 ئەیلوول 2025 17:21 69
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025